خولی ئیتاڵیا رادەگیرێت



یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا گشت یارییەکانی خولەکەی راگرت، ئەمەش بەهۆی ترس لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
یەکێتیەکە بڕیاریداوە یارییەکان تا ٣ی مانگی داهاتوو ئەنجام نەدرێت، ئەمەش بۆ ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو نەبێتەوە.
یۆڤانتۆس تا ئێستا پێشەنگی خولی ئیتاڵیایە، ٦٣ خاڵی هەیەو شەوی رابردوو توانی ٢-٠ لە یانەی ئینتەرمیلان بباتەوەو پێشەنگی وەربگرێت.



PM:11:34:09/03/2020