ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئێران لە هەڵکشاندایە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران نوێترین ئاماری ڤایرۆسی کۆرۆنای  لەوڵاتەكەی  راگەیاند و ٦٣ كەسی دیكە بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانی لەدەستداوە

کیانوش جەهانپور ئەمڕۆ چوارشەممە لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند" لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوو  ٦٣ کەسی دیکە لە ئێران بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ٩٥٨ حاڵەتی نوێش تۆمار کراوە".

ئاماژەی بەوەشداوە، بەمەش ژمارەی تووشبوان بۆ ٩ هەزار کەس بەرزبووەوە و ژمارەی ئەو کەسانەشی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٣٥٤ کەس.

PM:05:16:11/03/2020