هونەرمەندی ناسراوی رۆژهەلآتی کوردستان و باشووری کوردستان، کۆمسای ستایڵی قژی دەگۆڕێت و دەیکات بە زەرد.
لە تۆڕی کۆمەلآیەتی ئینستاگرام، کۆمسای چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە بە قژی زەردەوەو دەڵیت " بێزاربووم لە قژی ڕەش".
ئەو کەهەمیشە وێنەکانی بەشێوەیەکە کا هێڵە سوورەکان دەشکێنێت، ئەمجارەش لەم وێنانەیدا وروژێنەر دەرکەوتووە.
کۆمسای لە دایکبووی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لەدایکبووی ١٩٩٣یە، یەکێک بوو لە بەشداربووانی پڕۆگرامی خۆشترین دەنگ لە کەناڵی NRT2، خاوەنی دوو ئەلبومی گۆرانیە بە ناوی ماڵی دنیا ٢٠١٤ بڵاوکراوەتەوە و زرمە لەساڵی ٢٠١٥ بڵاوکراوەتەوە، جگەلەوەش چەند ڤیدیۆ کلیپێکی هەیە.