ڤیدیۆ.. ئەمەریکیەکان لە سەربازگەی تاجی کەوتنە بەر هێرشی ١٠ مووشەکی کاتیوشا

ئەمشەو ١١ی ئازار هێرشکرایە سەر هێزەکانی ئەمەریکا لەسەربازگەی تاجی لە بەغداو زانیاریە سەرەتاییەکان باسی ١٠ مووشەکی کاتیوشا دەکەن.

گرووپی میدیای ئەمنی عێراقی رایگەیاند " بە ١٠مووشەکی کاتیوشا هێرشکرایە سەر سەربازگەی تاجی، ئەو هێرشە هیچ زیانێکی گیانی بەداوە نەبووە".  

گرووپی میدیای ئەمنی ئاشکرای کرد کە ئۆتۆمبیلێکی جۆری کیا " بنکو " لە باشووری راشیدیە دۆزیوەتەوە کە بنکەی مووشەکەکانیان لەسەر بەستراوە".

لە مانگەکانی رابردوودا چەند جارێک بنکە سەربازی و دیبلۆماسیەکانی ئەمەریکا رووبەڕووی هێرشی مووشەکی بوونەتەوە، ئەمەریکاش میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە ئێرانی تۆمەتبار کردووە.

 


PM:09:30:11/03/2020