نرخی لیرەی تورکی دابەزی

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٢ ئازاری ٢٠٢٠ نرخی لیرەی تورکی بەشیوەیەکی بەرچاو دابەزی و نرخی دۆلاری ئەمریکیش کەمێک بەرزبوەوە. 

خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢١ هەزارو ٥٠٠ دینار، دوێنێ چوارشەممە نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢١ هەزارو ٤٥٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٤هەزارو ٨٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٣ هەزارو ١٠٠ دینار.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٩ هەزارو ٣٠٠ دینار، دوێنێ چوارشەممە نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٩ هەزارو ٦٥٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی ٨ هەزارو ١٥٠ دینار.


AM:10:28:12/03/2020