بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی: دۆخەکە خراپە، هەستدەکەین ژمارەیەک گومانلێکراو بە کۆرۆنا لە ناو خەڵکدان

لە سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەری هاوبەشی پارێزگار و بەڕێوەبەری تەندروستی و بەڕێوەبەری ئاسایش وقائیمقامی شارە، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند" دۆخەکە خراپە، هەستدەکەین ژمارەیەک گومانلێکراو بە کۆرۆنا لە ناو خەڵکدان".

 

لەو کۆنگرە رۆژنامەگەریەدا د. سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی وتی" سەرەڕای ئەو هەموو رێوشوێنە توندەی گرتوومانەتەبەر، بەلآم مەترسیمان هەیە، ژمارەکە لە هەڵکشانە، گومانمان لە خەڵکانێک هەیە کە لە ناو خەڵکدان".

 

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی وتیشی" هەربۆیە پێویستمان بە رێکاری توند هەیە، تا ئێستا نەخۆشیەکە لە ژێر کۆنترۆڵی خۆمان دایە، بۆیە ئەو رێوشوێنانە دەگرینە بەر تا لەژێر کۆنترۆڵ دەرنەچێت"، هەروەها داوای لە هاولآتیان کرد یارمەتیان بدەن و داواشی لە پارێزگار و لیژنەکان کرد کە رێوشوێنەکانی جموجڵکردن لەناو شارەکان و شارۆچکەکاندا تووندبکەنەوە، بۆئەوەی بتوانین رێگربین لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە".

 

د، سەباح وتی" حەزدەکەم بە ڕوونی پێتان بڵێم: گوومان دەکەین دەیان کەس و سەدان کەس هەڵگری ڤایرۆسکەبن و لەناو خەڵکدا بن، چونکە ژمارەیی نوێمان هەیە خەڵکێکن کەرەنتینە نەکراون و، لەناو خەڵکدا ژیاون و هەڵگری ڤایرۆسەکەنە، دوایش ژمارەکەیان ئاشکرا دەکەین".

جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە من دەتوانم ئەوەتان پێ بڵێم کە دۆخەکە خراپە:

دەقی ڤیدیۆیەکە..

 

 

 

 

 



PM:12:32:13/03/2020