هاوسەری سەرۆکوەزیرانی کەنەدا تووشی کۆرۆنا بوو


هاوسەری سەرۆک وەزیرانی کەنەدا تووشی كۆرۆنا بووه‌و خراوه‌ته‌ ژێرچاودێری پزیشكییه‌وه‌. 

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا، شەوی رابردوو رایگه‌یاند" کە سۆفی گریگوار ترۆدۆ، هاوسەری جەستن ترودۆ، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆکراوە و ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ بووە و تووشی ڤایرۆسەکە بووە".

ئەوەش خراوەتەڕوو، کە تەندروستی باشەو بۆماوەی ١٤ رۆژیش لە کەرەنتینەدا دەبێت. 

سۆفی گریگوار ترۆدۆ دوای گەڕانەوەی لە بەریتانیا و ئەنجامدانی پشکنین، دەرکەوت هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە. 

تاوەکو ئێستا لە کەنەدا ١٥٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش تەنها یەک تووشبوو گیانی لەدەستداوە.

PM:02:26:13/03/2020