ڤیدیۆ.. شەبنامی بارانی لەگەڵ گۆرانییەکی میراندا نەرمە سەمایەک دەکات

نمایشکارو فۆتۆ مۆدێلی ناسراوی کورد، شەبنام بارانی کە هەمیشە لە ڕێگای پشاندانی وێنەو ڤیدیۆکانیەوە جەستەی رێکوجوانی بۆ هەوادارانی نمیاش دەکات، لە نوێترین دەرکەوتنیدا لەگەڵ گۆرانییەکی میران عەلی هاوڕێیدا لەبەرخۆیەوە دەیڵێتەوە و ڤیدیۆیەکی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە.


شەبنام بارانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکەی نوێی خۆی بڵاو کردۆتەوەو تیایدا سووکە سەمایەک لەگەڵ گۆراییەکی میران عەلی دا دەکات و، ئەمەش بۆتە مایەی راکێشانی سەرنجی فانەکانی.


لە چەند مانگی رابردوودا هەریەک لە شەبنام و میران چەند جارێک لەسەر چیرۆکی خۆشەویستی نێوانیان روونکردنەوەیان بڵاوکردەوەو سەرەتا میران دانی پێداناو، دواتر رەتیکردەوە، شەبنامیش رەتکردەوە، بەڵام لەو کاتەوەی شەبنام گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان چەند جارێک لەگەڵ میراندا دەرکەوتەوە.

 
شەبنام بارانی، بە ڕەچەڵەک خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و تەمەنی ٢٤ ساڵە، ماوەی ٢٠ ساڵە لەگەڵ خانەوادەکەی لە وڵاتی نەرویج دەژی، پێشتر بە میدیاکانی ڕاگەیاندبوو کە بە نیازە نۆڕینگەیەکی پسپۆڕی دەروونی لە کوردستان بکاتەوە.

 


PM:09:31:13/03/2020