کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ھۆشداری دەداتە شوفێرانی بارھەڵگر لەكاتی چوونیان بۆ دیوی ئێران رێنماییەكان جێبەجێ بكەن رایدەگەیەنێت هەر شۆفێرێک پابەند نەبێت دوور دەخرێتەوە لە کارەکەی.

کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە پێناو سەلامەتی گشتی و بۆ خۆپارێزی و رێگری لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاگاداری گشت شۆفێرانی بارھەڵگرانی ھێلی سنووری حاجی ئۆمەران دەکاتەوە، لەکاتی چوونیان بۆ ناو بازاڕچەی گومرگی ئێران پابەندی گشت رێنماییەکانی تەندروستی و خۆپارێزی بن و لە قەرەباڵغی دوور بکەنەوە و تێکەڵاوی دروست نەکەن، نابێت بچنە ناو چێشتخانەکان و کافتیریاکان و چایخانەکان و دوکانەکان، ھەروەھا دەبێت پۆشاکی تایبەتی تەندروستی لەبەر بکەن و  دەمامک (ماسک) ببەستن و دەستەوانە لە دەست بکەن و ناو بارھەڵگری خۆی و دەستەی دەرگای بارھەڵگرەکە (تعقيم) بكەن".

ئاماژە بەوەشکراوە" ھەر شۆفێرێک پابەندی رێنماییەکان نەبێت رێگای پێنادرێت بەردەوام بێت لە کرداری گوستنەوە و لە سنووری حاجی ئۆمەران دوور دەخرێتەوە".

AM:09:40:14/03/2020