ئەو كەسانەی پێشنوێژیان كرد دەستگیركران

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند" ئەو هاووڵاتیانەی رۆژی هەینی لە دوو مزگەوتی شاری هەولێر و شارۆچكەی حاجیاوا سەرپێچی رێنماییەكانی تەندروستیان كرد و لە دەرەوەی حەرەمی مزگەوت پێشنوێژیان كردبوو، دەستگیركراون".

 

 لە بەیاننامەكەدا جەختیش كراوەتەوە، ئەو رێكارانەی حكومەتی هەرێمی كوردستان گرتوویەتەبەر، كە گرنگترینیان قەدەغەكردنی هەموو جۆرە گردبوونەوەیەكە بە شوێنە ئاینییەكانیشەوە، لەپێناو پارێزگاریكردنە لە سەلامەتی تەندروستی هاووڵاتیان و رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا.

ئاماژە بەوەشکراوە" دوای هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی، بۆیان دەركەوتووە ئەو دوو كەسەی سەرپێچییان كردووە، هیچ پەیوەندییەكیان بە وەزارەتەكەیانەوە نییە و دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركراون و ئێستا لەژێر لێكۆڵینەوەدان".

هەروەها دووپاتیشی كردەوە، هەر كەسێك سەرپێچی بكات و پابەندی رێنماییەكان نەبێت، رووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە



AM:12:21:15/03/2020