شێركۆ مەنگوری‌و ئارێز عەبدوڵا‌و سامان فەوزی
لەڕیزی دەرچوانن

بەپێی ئەنجامە بەراییەكانی پەرلەمانی عێراق، سەرۆكی لیستی یەكێتی لە سلێمانی د. شێركۆ مەنگوری‌و، سەرۆكی هەمان لیست لە هەولێر ئارێز عەبدوڵا‌و هاوكات د. سامان فەوزی لەڕیزی كاندیدە دەرچووەكانن.
بەپێی ئەو ئەنجامە بەراییانە كە لەنوێنەرانی سەر سندوقەكانەوە دەست سپی میدیا كە‌وتووە‌و بەرە بەرە خەریكە گەڵاڵە دەكرێن، هەریەك لەو كاندیدانە هێڵی دەرچوونیان بڕیوە.
رۆژی 30 لەسەرتاسەری عێراق هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران عێراق‌و ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم كرا‌و ئێستا وردە وردە زانیارییە سەرەتاییەكانی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ئاشكرا دەبن.
 



AM:08:50:03/05/2014