لە نوسراوێکی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی کە کۆپییەکی دەست ماڵپەڕی "سپی" کەوتووەو واژۆی د. صباح نصردین ئەحمەدی لەسەرە تێیدا هاتووە، کە لە پاش سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، بەهۆی قەرەباڵخی و تێکەڵێکی زۆر لە نێوان شۆفێرانی ئێرانی و عێراقیدا، وەنەبوونی هیچ میکانیزمێک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی، کە پێویستە ئەم ئیجرائاتەنە بگرنە بەر:
١- تەنها ڕێگە بە هاوردەکردنی خۆراک و پێداویستی پزیشکی بدرێت.
٢- سنووردارکردنی هێنانی سووتەمەنی بەپێی پێداویستی شاری سلێمانی.