سلێمانی.. رۆژی جیهانی ئازادیی رۆژنامەنوسی رێزی لێگرا
له یادی 21 ساڵه‌ی رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامه‌نووسیدا، سه‌نته‌ری میترۆ و ژماره‌یه‌ك له میدیای ئه‌هلی و ئازاد چه‌ند چالاكییه‌كیان رێكخست و داوایان كرد كه چیتر ئازاری رۆژنامه‌نووسان نەدرێت‌و سوكایه‌تییان پێ نه‌كرێت.
له چالاكییه‌كه‌دا، ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و سه‌رنووسه‌ری میدیا و سایت و رۆژنامه ئه‌هلی و ئازاده‌كان وتار خوێنرایه‌وه.
له چالاكییه‌كاندا، ره‌حمان غه‌ریب، رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ به‌یاننامه‌ی سه‌نته‌ره‌كه‌ی خۆێنده‌وه و رایگه‌یاند كه ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م كاری رۆژنامه‌نوسی كاركردن بۆ دانانی به‌ربه‌ستی رۆژانه له‌به‌رده‌م پێدانی زانیاری فراوانتر ده‌بێت‌و ژینگه‌ی كاری رۆژنامه‌نوسی له‌كاتی توندبونه‌وه‌ی ململانێی سیاسی‌و خۆپیشاندان و هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ره‌و ژینگه‌یه‌كی مه‌ته‌سیدار بۆ میدیكاران، هه‌نگاو ده‌نێت.
ده‌قی به‌یاننامه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی سه‌نته‌ری میترۆ:
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی ڕۆژنامه‌نوسان
به‌یاننامه‌ی ڕۆژنامه‌وانی
راپۆرتی چاودێری ئازادی رۆژنامه‌نوسی بۆ هه‌ڵبژاردنی عێراق وئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان
سلێمانی 3 ی ئایاری 2014 : سه‌نته‌ری میترۆ له رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامه‌نوسیدا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م كاری رۆژنامه‌نوسی كاركردن بۆ دانانی به‌ربه‌ستی رۆژانه له‌به‌رده‌م پێدانی زانیاری فراوانتر ده‌بێت‌و ژینگه‌ی كاری رۆژنامه‌نوسی له‌كاتی توندبونه‌وه‌ی ململانێی سیاسی‌و خۆپیشاندان و هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ره‌و ژینگه‌یه‌كی مه‌ته‌سیدار بۆ میدیكاران، هه‌نگاو ده‌نێت.
ئه‌مرۆ كه هاوكات له‌گه‌ڵ وڵاتانی دونیا له مه‌راسیمی رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنه‌مه‌نوسی به‌شدارین، سه‌رله‌نوێ یادی هاوڕێكانمان ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌وانه‌ی له شاخ و له‌شاره‌كانی كوردستان، له پێناو وتنی راستی‌و ئاشكراكردنی راستی، به ده‌ستی به‌عس یان به‌ده‌ستی تیرۆریسان، یان ده‌ستی خۆمان تیرۆركران. به‌ڕێزه‌وه له‌به‌رده‌م كاروانی شه‌هیدانی رۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا، ده‌وه‌ستین.
سڵاو بۆ سۆرانی مامه حه‌مه، عبدالستار تاهیر شه‌ریف، سه‌رده‌شت عوسمان، كاوه گه‌رمیانی، كه بكوژانیان یان دیار نین، یان دیارن و ده‌ستی یاسا له‌وه كورتتره بیانگاتێ‌و بیانباته به‌رده‌م دادگایه‌كی عادیلانه.
( ماف‌و ئیمتیازاتی رۆژنامه‌نوس) له یاسای كاری رۆژنامه‌نوسی هه‌رێمی كوردستان ده‌بوو ببێته بنه‌ما بۆ مامه‌ڵكردنی هێزه ئه‌منییه‌كان، به‌رپرسه حزبییه‌كان، دادگاكان له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوس، كه برگه‌ی دووه‌م له به‌شی چواره‌م، تیایدا هاتووه:" نابێت ئه‌و راوبۆچوونه‌ی كه له‌لای رۆژنامه‌نوس ده‌رده‌چێت یان ئه‌و زانیاریانه‌ی كه بڵاویان ده‌كاته‌وه ببنه هۆی تێكدانی باری ژیانی یان زیان به خۆی‌و مافه‌كانی بگه‌یه‌نێت" سه‌رباری برگه‌كانی تریش، به‌ڵام یاسا په‌كخراوه، ئه‌و زانیاریانه‌ی رۆژنامه‌نوس بڵاویان ده‌كاته‌وه، ده‌بێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی، روداوه‌كانی ساڵانی رابردوو وامان پێده‌ڵێن.
میترۆ له ساڵه‌كانی 2011/2012/ 2013/ سێ راپۆرتی ساڵانه‌و چه‌ند راپۆرتێكی وه‌رزی بڵاوكردۆته‌وه، ئه‌م راپۆرتانه له لایه‌ن زۆرێك له رێكخراوی جیهانی بووه به سه‌رچاوه دواهه‌مینیان ئه‌و راپۆرته بوو كه كه كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نوسانی ئه‌مریكی ناسراو به CPJ سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌نوسی له‌م هه‌رێمه بڵاویانكرده‌وه.
ده‌سه‌لات و رێكخراوه‌كانی له بری پێداچونه‌وه و چاره‌سه‌ری ره‌وشه‌كه هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ئه‌و رێكخراوانه‌و سه‌نته‌ری میترۆ توند ده‌كه‌نه‌وه، پێمان ده‌ڵێن: زانارییه‌كانی سه‌نته‌ری میترۆ خۆڵه‌مێشین، ره‌سمی نین.
ئێمه‌ش پێیان ده‌ڵێین، ئه‌مه شه‌هاده‌ی (35) رۆژنامه‌نوس كه ته‌نها له له مانگی رابردودا، له‌كاتی بانگه‌شه و ده‌نگدانی گشتی‌و تایبه‌ت‌و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق‌و ئه‌نجومه‌نی پاریزگانی هه‌رێم پێشێلكاریان به‌رامبه‌ر كراوه. هه‌ندێكیان له ئه‌نجامی هێرش و په‌لامارانه گوزراونته‌وه نه‌خۆشخانه. ئه‌مانه ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له مانگی رابردوو سكڵایان گه‌یاندۆته سه‌نته‌ره‌كه‌مان:
1. ڕاستی عبدالرحیم عبدالله
2. كوردستان أحمد امین
3. به‌رزان محمد مسته‌فا
4. ئاراس شاكر ابراهیم
5. لاوین حسین عبدالله
6. شه‌وكه‌ت قادر ابراهیم
7. پاراو وه‌هاب محمد شریف
8. سه‌رهه‌د عوسمان عبدالله
9. ئازاد مسته‌فا محمد امین
10. ته‌ها صمد عبدالله
11. هۆشمه‌ند صادق ره‌مه‌زان
12. هێرش محمد قادر
13. هاوكار عبدالرحمن
14. كامران محمد مولود
15. هه‌ژار وه‌هاب عوسمان
16. بڕیار نامیق
17. سابیر عبدالله خدر
18. عبدالرحمن ابوبكر
19. هونه‌ر جمال كریم
20. هێمن حسن حسین
21. سیروان حسین محمود
22. عمر علی خدر
23. هیوا علی حسن
24. صابر عمر
25. صباح علی جاف
26. عامر فه‌یحا
27. حكیم حمد احمد
28. جیهاد عبدالرحمن
29. ڕه‌نجده‌ر خالد حمه صالح
30. ئارام نجیب
31. هه‌ردی حسن علی
32. مه‌ریوان جلیل علی
33. جوانڕۆ محمد احمد
34. زمناكۆ إسماعیل
35. ره‌نجده‌ر عومه‌ر سعید
سه‌نته‌ری میترۆ ته‌نها ئاماره‌كانی یه‌ك مانگی یاساشكێنی‌و بێ باكی هێزه ره‌سمییه‌كان‌و جه‌ماوه‌ری ده‌نگده‌ری حزبه‌كان، ده‌خاته به‌رده‌م ویژدانی ئه‌و كه‌سانه‌ی گومان ده‌خه‌نه سه‌ر كاره‌كانمان و پێیان وایه ئێمه نابانگی هه‌رێمی كوردستان ناشرین ده‌كه‌ین. نه‌ك ره‌فتاری شه‌ڕنگێزی‌و ناشارستانی خۆیان.
له‌ناو ئه‌م (35) كه‌یسه‌دا (56) پێشێلكاری تۆماركراون. (20) حاڵه‌تی لێدان. (3) حاڵه‌تی هه‌ڕه‌شه. (2) حاڵه‌تی ده‌ست به‌سه‌ركردن. (5) حاڵه‌تی شكاندنی كه‌له‌په‌لی رۆژنامه‌نوس. (5) حاڵه‌تی زه‌وتكردنی كه‌له‌په‌لی رۆژنامه‌نوسی. (17)حاڵه‌تی رێگری‌و سوكایه‌تی جۆروجۆر. (4) حاڵه‌تی پێنه‌دانی زانیاری.
سه‌رباری ته‌قه‌كردن ئۆفیسی كه‌ناڵ و هێرشی ئه‌لیكترونی بۆ په‌كخستنی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی سه‌به‌خۆ‌و ئازاد، كه دیارترینیان پێگه‌ی ئاوینه نیوز و شار پرێسه.
هه‌روه‌ها كۆسیۆنی باڵای هه‌ڵبژارنه‌كان بۆ چه‌ندین شاری كوردستان ئه‌وه‌ی بۆ رۆژنامه‌نوس به ره‌وا نه‌بینی، ده‌رگای یه‌ك ناوه‌ندی ده‌نگدانیان بۆ بكاته‌وه تا روماڵی هه‌واڵی تێدا بكه‌ن. رۆژنامه‌نوس بۆی نه‌بوو به كامێراوه بچێته ناوه‌ندی ده‌نگدان و ناوه‌نده‌كانی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان. به‌ڵام رێگه‌ی خۆش كرد هێزی ئه‌منی‌و هاوڵاتیان كامێراكانیان به‌رنه ئه‌و ناوه‌ندانه كه چه‌ندین ئاماژه‌ی ترسناكمان پێده‌خشن، دیارترینیان ئه‌وه‌یه: پرۆسه‌ی ده‌نگدان ئاشكرا بێت‌و پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان نهێنی بن.
میترۆ له كاتێكدا ئیدانه‌ی هه‌موو ئه‌م پێشیلكاریانه ده‌كات بۆ سه‌ر ئازادی رۆژنامه‌نوسی له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، رایده‌گه‌ینین حكومه‌تی ئاینده، كه هێزی پێشوی ئۆپۆزسیۆنیش شه‌ریكن تیایدا، ناسنامه‌ی ئه‌وانه دیاری بكه‌ن كه پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان كردوه، ئه‌وانه‌ش كه تیوه‌گلاون به تیرۆری رۆژنامه‌نوسان‌و پاشانیش رووبه‌ڕووی دادگایان بكه‌نه‌وه.
سه‌نته‌ری میترۆ له‌رێگه‌ی هاوكاره‌كانی له‌رێكخراوه جیهانییه‌كان، به‌رده‌وامبووه له په‌یوه‌ندیكردن‌و ئه‌نجامدانی دیدار له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ناوخۆیی و جیهانی و ڕێكخراوه‌كانی به‌رگری له مافه‌كانی رۆژنامه‌نوسان سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ناله‌باری ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له‌هه‌رێمی كوردستان . له ئاینده‌یش له‌گه‌ڵ شه‌ریكه‌كانی له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نوسان cpj، په‌یامنێرانی بێ‌سنوور، رێكخراوی گه‌لی نه‌رویژی NPA و رێكخراوی میدیای جیهانی IMS به مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به (دیارده‌ی ده‌ربازبوون له سزا ) كه دیارترین دیارده‌ی ژینگه‌ی كاری رۆژنامه‌نوسییه له هه‌رێمی كوردستان.
با حكومه‌ت‌و رێكخراوه‌كانی، پارته سیاسیه‌كان و كادێره‌كانیان، له بری وه‌ڵامی ئه‌و رێكخراوانه‌و ئێمه، پێداچونه‌وه به‌و هۆكارانه بكه‌ن كه كوردستانی گه‌یانده ئاستی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه رێز بۆ ئازادی میدیا دانانێن و ژینگه‌ی كار رۆژنامه‌نوسی به "شاخێك له تاوانی بێ سزا" بشوبهێنن.
میترۆ ئه‌مساڵ، وه‌ك هاوبه‌شێك به‌شداره له پرۆژه‌ی كۆتایی هێنان به دیارده‌ی (ده‌ربازبون له سزا)، كه رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌و زانست و رۆشنبیری (UNESCO) رایگه‌یاندوه. ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی (METRO) به هاوكاری رێكخراوی پاڵپشتی میدیای نێوده‌وڵه‌تی(IMS)، جێبه‌جێی ده‌كات. داوای هاوكاری هه‌موتان ده‌كه‌ین.
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی ڕۆژنامه‌نوسان، ڕێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆی قازانج نه‌ویسته له ناوه‌راستی ئابی ساڵی 2009 له شاری سلێمانی له لایه‌ن، كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌نوس‌و پارێزه‌ر( رازاو شه‌ریف، هیوا عوسمان، عمار الشابندر، توانا عوسمان، ره‌حمان غه‌ریب) دامه‌زراوه، مۆڵه‌تی ره‌سمی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتوه. تا كۆتایی ساڵی 2010 له‌لایه‌ن په‌یمانگای رۆژنامه‌وانی جه‌نگ‌و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی كراوه. له ته‌موزی ساڵی 2010 له كۆنفرانسێكدا له شاری هه‌ولێر ئه‌ندامانی بۆردی ڕێكخراوه‌كه هه‌ڵبژێردران. سڵانی 2011 و 2012 و 2013 راپۆرتی ساڵانه‌ی له‌سر ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌نوسی له هه‌رێمی كوردستان بڵاوكردۆته‌وه.
PM:01:48:03/05/2014