داعشێک لە چەمچەماڵ دەستگیرکرا

ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند" کەسێکیان دەستگیرکردووە کە بۆ ماوەی پێنج ساڵە چەکداری داعشە".

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە" لەدرێژەی هەوڵە بەردەوامەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بۆ دەستگیرکردنی تیرۆرستانی داعش یان ئەوانەی پەیوەندیان هەبووە بەوڕێکخراوەوە هێزەکانمان کەسێکیان بەناوی (س۰ع۰ع)دەستگیرکرا کە تۆمەتبارە بە بوونی پەیوەندی بەو ڕێکخراوەوە".

ئاسایش ئاماژەی بەوەشکردووە" دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا ناوبراو دانی بەوەداناوە کە لەساڵی ٢٠١٥وە، پەیوەندی بە ڕیزەکانی داعشەوە کردووە لە نەینەوا (موصڵ)، مەشقی چەک و سەربازی پێکراوە لەسەربازگەیەک لەنەینەوا".

بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەو ئەندامەی داعش پەپێی مادەی ٢ی تیرۆر بە بڕیاری دادوەر راگیراوە لێکۆڵینەوەی زیاتر لە دۆسیەکەی بەردەوامە.

PM:08:42:16/03/2020