وەزیری بەرگری ئەمریكا و جێگرەكەی كەرەنتینەكران

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ناسراو بە پنتاگۆن ئاشكرایكرد، هەریەك لە مارك ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریكا و جێگرەكەی كەرەنتینەكراون بە گومانی تووشبونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

 

کەمێک پێش ئێستا پنتاگۆن لە ڕاگەیەندراوێکی بەپەلەدا ئاماژەی بەوەکرد" ئەمشەو کە مارك ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریكا و جێگرەكەی بە گومانی تووشبونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا كەرەنتینەكراون".

 

ئەمەش لە کاتێکدایە، دکتۆری سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ دوو رۆژ لەمەوبەر رایگەیاند " سەرۆک سەلامەتەو باری تەندروستی ترامپ باشە و هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نییە". 

 

 




PM:09:19:16/03/2020