یه‌ڵدز: له سێ رۆژی داهاتوودا ده‌ست به فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم ده‌كرێت
وه‌زیری وزه‌و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیا، رایگه‌یاند: له سێ رۆژی ئاینده‌دا، ده‌ست به فرۆشتنی نه‌وتی عه‌مباركراوی هه‌رێم له‌به‌نده‌ری جه‌یهان، ده‌كرێت‌و ده‌شڵێت: پاره‌ی فرۆشراوی نه‌وته‌كه له هالك بانكی توركیادا، هه‌ڵده‌گیرێت.
ته‌نه‌ر یه‌ڵدز- وه‌زیری وزه‌و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیا، رایگه‌یاند: سه‌رباری ناڕه‌زاییه‌كانی ئه‌مریكا‌و حكومه‌تی عێراق، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان بۆ فرۆشتنی نه‌وتی عه‌مباركراوی هه‌رێمی كوردستان له به‌نده‌ری جه‌یهان، ته‌واو بوون و ته‌نها له چاوه‌ڕوانی بڕیاری ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمدان.
یه‌ڵدز، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌ئێستادا 800 هه‌زار به‌رمیل ئاماده‌كراون بۆ فرۆشتن‌و بڕیاره له سێ ڕۆژی ئاینده‌دا، ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان بكرێن، سه‌باره‌ت به داهاتی نه‌وتی فرۆشراو و هه‌ڵگرتنی پاره‌كه‌ی، وه‌زیری وه‌زی توركیا وتی: داهاتی ئه‌و نه‌وته، 180 بۆ 200 ملیۆن دۆلار ده‌بێت‌و پاره‌كه‌ش له هالك بانكی توركیادا هه‌ڵده‌گیرێت.
PM:02:05:03/05/2014