مەكتەبی سیاسی یەكێتی لیژنەی هەڵسەنگاندن پێكدێنێت

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەشاری سلێمانی كۆبوویەوەو لەكۆبوونەوەكەیدا مەكتەبی سیاسی بەشێوەیەكی گشتی سوپاسی هەموو ئەوانەی كرد كە دڵسۆزی یەكێتی و دیموكراسی بوون.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، هەر لەو كۆبوونەوەیەیدا مەكتەبی سیاسی لیژنەی هەڵسەنگاندنی ئۆرگانەكانی یەكێتی بۆ سزاو پاداشت لەبارەی سەرئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكان لەسەر ئاستی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و عیراق دیاریكرد.



PM:02:40:03/05/2014