لە فەرەنسا یەکەم دەرمانی چارەسەری کۆرۆنا بەرهەمهێنرا



کۆمپانیایەکی فەرەنسی دەرمانی چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنای بەرهەمهێناو دەیخاتە بەردەستی حکومەتی وڵاتەکەی بەشی ٣٠٠ هەزار کەس لە ئێستادا ئامادەیە.
کەناڵی ( ئەلحورە ) بڵاویکردەوە کۆمپانیایەکی فەرەنسی  یەکەم دەرمانی کۆرۆنای خستەڕوو کە ئەویش،  گەشەی بە دەرمانێک داوە کە لە توانایدا هەیە چارەسەری کۆرۆنا بکات. 


ئەو کەناڵە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات گروپی کۆمپانیاکانی "سانوفی" بواری دەرمانی فەرەنسی، یەکەم دەرمانی چارەسەری کۆرۆنامان گەشەپێداوە ناوی "بلاکنیل"ە و پێشتر بۆ مەلاریا بەکارهاتووە و لە توانایدا هەیە تا رادەیەکی باش چارەسەری کۆرۆنا بکات. 


کۆمپانیاکە باس لەوەش دەکات ئەو بڕەی بەرهەمیان هێناوە لە ئێستادا بەشی ٣٠٠ هەزار نەخۆش دەکات.

 
هەر یەک لە ئەمەریکاو چین و ئەڵمانیاش رایانگەیاند کە دەرمانی چارەسەری کۆرۆنایان بەرهەمهێناوە.

 


PM:02:28:18/03/2020