لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای کۆیە-دوکان شۆفێرێک گیانی لەدەستدا.
عەقید زاهیر محەمەد، بەڕێوەبەری هاتووچۆی كۆیە ڕایگەیاند" كاتژمێر ٣:٣٠ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕووداوێكی ھاتووچۆ لەڕێگای كۆیە- دوكان ڕوویدا و بووە ھۆی گیان لەدەستدانــی شۆفێرەكەی".
ڕاشیگەیاندووە" بەھۆی خراپی كەش و ھەوا و پابەندنەبوون بە خێرایی دیاریكراو كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە".
دەشڵێت" شوفێرەكە پێشمەرگەیە و ناوی (دیلان عپمان عبداللە)یە و لەدایكبووی ١٩٩٥، بەمەبەستی وەرگرتنی مووچە چۆتە سلێمانی و خەڵكی ھەولێرە".