پشکنینی کۆرۆنا بۆ هاوڵاتیانی سلێمانی دەکرێت

بەڕێوبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند" لە رێگەی پێنج تیمەوە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی پشکنینی کۆرۆنا بۆ هاوڵاتیان دەکەن".

 

د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە" ئەنجامی پشکنینەکانیش لە ماوەی ٢٤ کاتژمێر دەردەچێت".

ڕاشیگەیاند" سلێمانی یەکەم شوێن دەبێت لە هەرێم و عێراق کە بەم جۆرە پشکنین بۆ هاووڵاتیان بکات".

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ئاشکراشیکردوە ئەم کارە لە پێناو رێگریکردنە لە زیاتر بڵاوبونەوەی کۆرۆنا.


 



PM:10:16:18/03/2020