د. سەباح هەورامی: قۆناغێکی باشمان بڕیووە

 بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنادا قۆناغێکی باشمان بڕیوە.

 
لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک د. سەباح هەورامی نووسیوویەتی " سوپاس بۆ خوا تا ئێستا قۆناغێکی باشمان لە رووبەروبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیوە".

 
هەروەها دەڵێت " تکاتان لێدەکەم لە ماڵەکانتان بمێننەوەو پابەندی زیاتری رێنماییە تەندروستیەکان بن".

 
لە کۆتاییدا دەڵێت " دەزانم بەشێکی زۆر لە کاسبکاران و هاوڵاتیان بەگشتی باری داراییان روو لەخراپییە بەهۆی ئەم رێنماییانەوە، داوای لێبوردنتان لێدەکەم، بەڵام تەندروستیتان لەسەرو هەموشتێکەوەیە ، هیوام سەلامەتیتانە". 




AM:10:40:19/03/2020