ئەمڕۆ پێنج شەممە یەكەمین حاڵەتی توشبووی كۆرۆنا لەروسیا گیانی لەدەستدا.
لە ڕاگەیەندراوێکدا باره‌گای ئۆپه‌راسیۆنی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له روسیا ئاماژەی بەوەکردووە" پیاوێكی بە تەمەن دوای تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لە دەستداوە".
بە پێی راگەیەندراوكە پیاوە بە تەمەنەكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، بەڵام نەخۆشی درێژخایەنی هەبووە و ئەو نەخۆشییە هۆكاری مردنەكەی بووە نەك ڤایرۆسەكە.
ئه‌مه یه‌كه‌م حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدانی تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیه له روسیا كه تا دوێنێ ژماره‌ی تووشبوان به ڤایرۆسه‌كه تیایدا گه‌یشته ١٤٧ حاڵه‌ت.