لە عێراق ١١ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستی عێراق تووشبوونی ١١ کەسی دیکەی بە کۆرۆنا لە عێراق راگەیاند.

 

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١١ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی بەغدا و نەجەف و بەسرە و دیوانیە و موسەنا و واست و کەربەلا تۆمارکران.

 

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، تاوەکو ئێستا ١٧٧حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشییەکە لە عێراقدا تۆمارکراوە و ٤٩ کەسیش چاکبوونەتەوە و ١٢ کەسیش گیانیانلەدەستداوە.


 



PM:03:07:19/03/2020