وەزارەتی تەندروستی سیستمی هێڵی گەرمی ٢٤ كاتژمێر راگەیاند

حکومەتی هەرێم، هێڵیکی گەرمی ٢٤ کاتژمێری بۆ خزمەتگوزاری تەندروستی ڕاگەیاند.

 

د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند" بەمەبەستی زیاتر ڕوبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هێڵێکی گەرمی ٢٤ کاتژمێریان راگەیاندووە کە خزمەتگوزاری تەندروستی بە شێوەی ئۆنلاین پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکات".

 

سامان بەرزنجی وتیشی" بەم رێگایە دۆزینەوەی ژمارەکان ئاسانتر دەبێت و لە داهاتووشدا پۆرتاڵی ئۆنلاین تایبەت بەو بابەتە دادەمەزرێنن، هاوکات سوپاسی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکەین بۆ دامەزراندنی ئەم سیستەمە".

 

دەشڵێت" ئەو سیستەمە تەنها بۆ تووشبووانی کۆرۆنا نییە، لە بوارەکانی دیکەشدا دەتواندرێت بەکاربهێندرێت".

 

تا ئێستا ٤٠ حاڵەتی توشبون بە کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش ١٣ کەسیان بەتەواوی چاکبونەتەوە، کەسێکیش گیانی لەدەستداوە.

 







PM:04:50:19/03/2020