لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەمێک پێش ئێستا ئامارەکانی تایبەت بە توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە:
1- ئاماری توشبوان بەپێی تەمەن
زۆرترین توشبوو له ته‌مه‌نه‌كانی 30 – 39 ساڵاندابوون، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له 60 به‌ره‌و ژووربووه 6
حاڵه‌ت بووه‌و ئه‌وانه‌شی كه منداڵبوون 3 حاڵه‌ت بووه.
2- ئاماره‌ی توشبوان به‌پێی ڕه‌گه‌ز: 47% پیاو ، 52 %ژن بوون
3-ئاماره‌كان به پێی شار: سلێمانی 30 حاڵه‌ت، كه له 75%، هه‌ولێر 9 حاڵه‌ت له 22%، دهۆك یه‌ك حاڵه‌ت له 1% بووه.
4-رێژه‌ی چاكبوونه‌وه له هه‌موو هه‌رێم 13 حاڵه‌ته، كه ڕێژه‌كه‌ی له 36%
هاوکات هەر ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکوک ئآسکرایکرد" کە ١٧ کەس تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری کەرکوک تۆماركرابوون، لەو ژمارەیە ١٥ کەس لە تووشبووکان بە تەواوی چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە و چوونەتەوە ماڵەکانی خۆیان".