سلێمانی.. دەست بەسەر ژمارەیەک ئاژەڵدا دەگیرێت
له‌سه‌ر زانیاری ئاسایشی سلێمانی و به‌هۆی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵێ سه‌ربڕدراودا گرتوه.
لەراگەیەندراوێکی قائیمقامیەتی سلێمانیدا کە کۆپییەکی دەست "سپی" کەوتووە راگەیەندراوە" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (2020.3.19) بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دوی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌سه‌ر زانیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی و به‌هۆی به‌نایاسایی و دورله رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری، لیژنه هاوبه‌شه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر (14) ئاژه‌ڵێ بچوك و دو ئاژه‌ڵێ گه‌وره‌ی سه‌ربڕدراودا گرتوه".
وتیشی" ئاژه‌ڵه‌كان له گۆڕه‌پانی كڕین و فرۆشتنی ئاژه‌ڵ له شاری سلێمانی سه‌ربڕدرابون، لیژنه هاوبه‌شه‌كان به‌هاوكاری لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتوه".
رونیكرده‌وه: ئه‌و كوشتارگایانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی سه‌رپه‌رشتییان ده‌كات، پێش سه‌ربڕین و پاش سه‌ربڕین، پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كه ده‌كه‌ن تابزانرێت بۆ ئاژه‌ڵه‌كه بۆ سه‌ربڕین شیاوه، دواتر بۆ دڵنیابونه‌وه له ته‌ندروستی گۆشته‌كه بۆ خواردن پشكنینی بۆ ده‌كرێته‌وه پاشان مۆر ده‌كرێت.
هه‌روه‌ك وتی" به‌ڵام ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له كۆڵان و شه‌قامه‌كان و به‌ده‌ر له رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی وڤێتێرنه‌ری سه‌رده‌بڕدرێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پشكنینیان بۆ نه‌كراوه نازانرێت هه‌ڵگری چجۆره نه‌خۆشیه‌كن یان شیاون بۆ خواردن؟ بۆیه له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه رێگری له سه‌ربڕین و فرۆشتنیان ده‌كرێت".
نوێنه‌ره‌كه‌ی ڤێتێرنه‌ری كه هاوكات سه‌رۆكی لیژنه‌ی دوی قائیمقامیه‌ته، داوا له هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌كات، بۆپاراستنی ته‌ندروستی خۆیان وخێزانه‌كانیان له‌و جۆره گۆشته مه‌كڕن له شه‌قام و كۆڵانه‌كان به‌ده‌ر له رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری سه‌رده‌بڕرێن و ده‌فرۆشرێن، له‌كاتی هه‌بونیشیدا لیژنه هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد" به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئاژه‌ڵه سه‌بڕدراوه‌كان ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی ده‌كرێت بۆ له‌ناوبردن".
PM:07:33:19/03/2020