خولی ئینگلتەرا دواخرا



یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا ئەمڕۆ جارێکی تر خولەکەی دواخستەوە، ئەمەش بەهۆی ترس لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا.

خولی ئینگلتەرا بڕیاربوو لە رۆژی ٣-٤-٢٠٢٠ دەستپێبکاتەوە، بەڵام ئەمڕۆ یەکێتیەکە لە دوایین کۆبوونەوەی خۆیدا، بڕیاریدا تا ٣٠-٤-٢٠٢٠ خولەکە دەستپێنەکاتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە لە ئێستادا خولە گەورەکانی جیهان راگیراوەو چارەنوسیان دیار نیە.
لە خولی ئینگلتەرا یانەی لیڤەرپوڵ بە کۆکردنەوەی ٨٢ خاڵ یەکەمە و یانەی مانچستەرسیتی بە کۆکردنەوەی ٥٧ خاڵ دووەمە و٢٩ هەفتەی لێ تەواو بووە.



PM:07:55:19/03/2020