هه‌رچه‌نده په‌رله‌مانی کوردستان رۆژی 4-5 کۆده‌بێته‌وه، به‌ڵام متمانه به نێچیرڤان نابه‌خشێت.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌په‌رله‌مانی کوردستان به سپی میدیای راگه‌یاند هه‌رچه‌نده سبه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان کۆده‌بێته‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر کێشه‌ی یاسایی ناتاونێت له‌دانیشتنی سبه‌ینێدا متمانه به نێچیرڤان بارزانی ببه‌خشێت بۆ پێک‌هێنانی حکومه‌ت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێی رێککه‌وتنی پارتی و یه‌کێتی له‌په‌رله‌مان یاسایه‌ک هه‌یه که سه‌رۆکی حکومه‌ت و جێگره‌که‌ی به‌یه‌که‌وه راسپێردرێن، به‌ڵام ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ئه‌یلولی پار شێوازی پێک‌هێنانی حکومه‌تی گۆڕیوه‌و پێویسته ئه‌و یاسایه‌ی به‌پێی رێککه‌وتنی ستراتیژی ده‌رچوو که سه‌رۆکی حکومه‌ت و جێگره‌که‌ی به‌یه‌که‌وه راده‌سپارد بۆ پێک‌هێنانی کابینه هه‌موار بکرێته‌وه، ئینجا نێچیرڤان ته‌کلیف بکرێت.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی له‌وه کرد هه‌موارکردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه نزیه‌که‌ی هه‌فته‌یه‌کی ده‌وێت.