لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت رێكاری نوێ و توندی خۆپارێزی بۆ بەرگرتن ده‌گرنه‌به‌ر بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا.
لە راگەیەندراوێکدا لیژنە هاوبەشەکانی قائیقامیەتی لەو رێوشوێنانەی گرتوویانەتەبەر " كۆمه‌ڵێك بڕیاری نوێی بۆ نانه‌وا و سه‌مونخانه‌كان ده‌ركردوه كه مه‌به‌سه‌ت لێی توند كردنه‌وه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزییه له ڤایرۆسی كۆرۆنا و پاراستنی سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان".
دەقی راگەیەندراوەکە..
سلێمانی ... لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت رێكاری نوێی خۆپارێزی ده‌گرنه‌به‌ر
به‌مه‌به‌ستی توند كردنه‌وه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له بڵاونه‌بونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی بڕیاری نوێی سه‌باره‌ت به نانه‌وا و سه‌مونخانه‌كان ده‌رده‌كات و هه‌رشوێنێكش پابه‌ند نه‌بێت روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توندی ده‌كاته‌وه.
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كۆمه‌ڵێك بڕیاری نوێی بۆ نانه‌وا و سه‌مونخانه‌كان ده‌ركردوه كه مه‌به‌سه‌ت لێی توند كردنه‌وه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزییه له ڤایرۆسی كۆرۆنا و پاراستنی سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان، كه له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا پێكهاتوه.
1- هه‌مو ئه‌وكه‌سانه‌ی له نانه‌وا و سه‌مونخانه‌كان كارده‌كه‌ن پێویسته پابه‌ندی سه‌رجه‌م رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بن و له‌كاتی كاركردنیشدا (ده‌ستكێش، ده‌مامك و كڵاو) به‌كار بهێنن.
2- ئه‌و كه‌سه‌ی له نانه‌وا و سه‌مونخانه‌كاندا كاری پاره وه‌رگرتن ده‌كات، نابێت هیچ به‌ركه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ هه‌ویر، نان و سه‌موندا هه‌بێت.
3- پێویسته سه‌رجه‌م نانه‌وا و سه‌مونخانه‌كان زه‌رفی كاخه‌ز به‌كاربهێنن له‌بری زه‌رفی نایلۆن.
4- له‌نانه‌واخانه‌كاندا نابێت به‌هیچ جۆرێك سۆده به‌كار بهێنرێت.
5- رۆژانه و به‌ره‌ده‌وام شوێنه‌كه به ماده‌ی پاكژكردنه‌وه (تعقیم) خاوێنبكرێته‌وه.
6- بێجگه له‌و كارمه‌ندانه‌ی له نانه‌وا و سه‌مونخانه‌كان كارده‌كه‌ن، نابێت هیچ كه‌سێك بچێته شوێنی هه‌ویر و شێلان و برژاندنی نان و سه‌مونه‌كان.
7- كێشانی جگه‌ره له نانه‌وا و فڕنی سه‌مونخانه قه‌ده‌غه‌یه.
هه‌ر شوێنێكیش پابه‌ند نه‌بێت به رێنماییه‌كانه‌وه شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه.
س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی