تەندروستی توركیا: ١٢ كەسی دیكە بە كۆرۆنا گیانیان لەدەست دا

ژمارەی تووشبووان لە توركیا بەرزدەبێتەوەو ٢٧٧ حاڵەتی نوێ تۆماركراوە.

 

فەخرەدین كۆجا، وەزیری تەندروستی توركیا رایگەیاند" ١٢ كەسی دیكە لە تووشببوانی كۆرۆنا گیانیان لەدەست دا و بەوەش كۆی حاڵەتەكانی مردن گەیشتە ٢١ کەس".

 

وەزیری تەندروستی توركیا ئاماژەی بەوەشکرد" كە ٢٧٧ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە تۆمار كراوە".

بەوەش ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا لە توركیا گەیشتە ٩٤٧ كەس.



ئه‌م بابه‌ته ‌916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:09:31:22/03/2020