شارا ئیبراهیم وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە



بێژەری دیاری بابەتە هونەریەکان. شارا ئیبراهیم جارێکی تر بە شیکی دەردەکەوێت و ، هاوڕێکانی لە رێگای وێنەیەکی نوێوە بەسەرد دەکاتەوە. 

 
شارا ئیبراھیم لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتی وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە و فانەكانی سەرسامی خۆیان بە جوانییەكەی دەردەبڕن و بۆتە جێی باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.


شارا چەند مانگێکە زۆر کەم دەردەکەوێت لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و، لە ئێستا بێدەنگی هەڵبژاردووەو دوور لە چاوی سۆشیاڵ میدیا ژیانی ئاسایی خۆی بەڕێ دەکات. 


شارا ئیبراهیم لە ساڵی ١٩٨٩لە سلێمانی لە دایكبووەو دووجار هاوسەرگیری كردووە، لە هاوسەری یەكەمی خاوەنی منداڵێكە و منداڵەكەی كوڕە.


شارا پێشتر لە كەناڵی ئێن ئاڕتی دوو پێشكەشكاری پرۆگرامی ئێوارەی ئێن ئاڕتی دوو بووە، بەڵام دوای دەست لەكاركێشانەوەی لەو كەناڵە دواتر لەكەناڵی كورد ماكس درێژە بە كاری بێژەری خۆی داو پیشكەشكاری پرۆگرامی "شارا" بوو كە چاوپێكەوتی لەگەڵ هونەرمەندانی گۆرانیبێژ بە هونەرمەندە جدی و هونەرمەندە میللیەكانیشەوە دەکرد.

 


PM:02:17:22/03/2020