ئەو تۆمەتبارانەی بە هێزی ئەمنی خۆیان ناساندبوو دەستگیرکران

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی چوار كەسی لە ھەولێر راگەیاند کە خۆیان بە ھێزی ئەمنی ناساندبوو خاڵی پشكنینیان دانابوو.

عەمید دلێر نەجاڕ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند" تیمەكانی پۆلیسی هەولێر لە شەقامی ٤٠ مەتری، چوار تۆمەتباریان دەستگیر كرد، كە بە شەو هەڵسابوون بە دانانی خاڵی پشكنینی وەهمی و خۆیان بە هێزی ئەمنی ناساندبوو".

ئاماژەی بەوەشکرد" پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخرا و رەوانەی بەردەم دادوەر كرا و بڕیاریدا بە بەندكردنی هەر چوار تۆمەتبارەكە بەپێی ماددە ٢٦٠ لە یاسای سزادان".

 

ئەوەش لەكاتێكدایە حكومەتی هەرێم قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاندوە و هێزە ئەمنیەكان و كارمەندانی تەندروستی و خزمەتگوزاری و فرۆشیاری گەڕەكەكانی لەو بڕیارە بەدەركردوە.

 


PM:07:55:22/03/2020