وەزارەتی تەندروستی عیراق نوێترین ئاماری تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق تووشبوونی ١١ کەسی دیکەی بە کۆرۆنا لە عێراق راگەیاند.

 

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو ١١ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە لە شارەکانی موسڵ و بەسرە و نەجەف و بەغدا و کەرخ و رەسافە، بەمەش ژمارەی تووشبووان لە عیراق بۆ ٢٦٦ کەس بەرزبوەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو٣ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە بەمەش ژمارەی گیان لەدەستداوان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە بۆ ٢٣ کەس بەرزبووەتەوە.

 

ئەوەشی ئاشکرا کردووە: کە ٥ تووشبوو چاکبووەتەوە و ژمارەی ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە گەیشتە ٦٢ کەس. 

 


ئه‌م بابه‌ته ‌296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:06:23/03/2020