بەپەلە.. دوو هەڵسوڕاوەكەی گۆڕان ئازاد كران

پاش ئەوەی دوێنێ چوار كەس لەو شەش هەڵسوڕاوەی بزوتنەوەی گۆڕان ئازاد كران، ئەمرۆ دوانەكەیش تریشیان بە كەفالەت ئازاد كران.

لەمبارەیەوە فەرهەنگ خالید، پارێزەری ئەو شەش هەڵسوڕاوەی بزوتنەوەی گۆڕان كە چەند شەو لەوەپێش لە شوێنی ئەلبیسەكەی سلێمانی‌و لەشوێنی جیاكردنەوەی دەنگەكان دەستگیركرابوون، تایبەت بە سپی میدیا رایگەیاند: دوێنێ چواركەس لە گیراوەكان ئازاد كران‌و ئەمرۆش دادگا دوو كەسەكەی دیكەی هەریەك بە كەفالەتی 1 ملیۆن دینار ئازاد كرد.

زیاتر بخوێنەرەوە:

رفاندنی چەند هەڵسوڕاوێكی گۆڕان


بڕیاری دەستگیركردنی وەستا حەسەن و لاهورشێخ جەنگی دەرچوو




PM:02:23:04/05/2014