کاردینا سپی کچە هونەرمەند و شاعیر و دەرهێنەر، چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە کە بەتەواوی ستایڵی روخسار‌و جەستەی گۆڕدراوە.
کاردینا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دوو وێنەی نوێی خۆی بڵاوكردۆتەوە، بەهۆی شۆخیەکەیەوەو رێکی رووخسار‌و جەستەیەوە بۆتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی.
كاردینا هێمن، جگە لەشاعیری، ئه‌و خانمه ئه‌كته‌ره، نزیكه‌ی دوو ساڵە ده‌ستی به كاری ده‌رهێنانیش كردووه و، كاری ده‌رهێنانی بۆ دوو كورته فیلم كردووه، هاوكات ساڵی پار خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری ئافره‌تی وه‌رگرت.
کاردینا سپی له‌سه‌ر ناوه‌که‌ی له کوێوه هاتووه، ده‌ڵێت" كاردینا ناوی خۆمه، به‌ڵام دایكم نازناوی (سپی)ی بۆ هه‌ڵبژاردووم، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاردینا ناوی گوڵێكی سپییه و زۆریش حه‌زم لێیه‌تی و یه‌كێكه له‌و گوڵانه‌ی كه له ماڵه‌وه‌م هه‌مه، دایكیشم بۆ خۆشه‌ویستی ئه‌و نازناوه‌ی بۆم هه‌ڵبژارد".
ئەم خانمە ئەکتەر و دەرهێنەرە کە بە (كاردیناسپی) ناسراوە ساڵی 1991 له شاری سلێمانی له دایكبووه، ساڵانێكی زۆره له بواری نواندن و هونه‌ردا کار ده‌كات و هاوکات خوشکی هونەرمەندی گۆرانیبێژ (کریستاڵە).
ئەو هونەرمەندە یەكەم كچی كوردە کە رسکی کرد‌و لەکاری نوندان لە فلمێکدا ماچی کوڕێکی كرد.