ئەوقافی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێر ئاگادارییەكی بە پەلەی بڵاوكردەوە و تیایدا ڕایگەیاندووە" پێویستە لە بڵنگۆی مزگەوتەكانەوە داوا لە هاووڵاتیان بكرێت لە ماڵەكانیان نەیەنە دەرەوە".

 

بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێر  لە ئاگادارییەکەیدا بۆ پێشنوێژى مزگەوتەکان ڕایگەیاندووە" بە مەبەستى پاراستنى گيانى هاوڵاتيان لە ڤايرۆسى كۆرۆنا لەسەر فەرمانى  ژووری ٸۆپراسیۆنی ھەولێرو و ليژنەى بەرەنگاربوونەوەى ڤايرۆسى كۆڕۆنا بڕیاردراوە  لە ئەمڕۆوە هاتوچۆ بە پيادە قەدەغەبکرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە" بۆيە داوا لە بەڕێزتان دەکەين كە ئەمڕۆ لە دواى هەموو بانگەكان لە بڵندگۆى مزگەوتەكان هاوڵاتيان ئاگادار بكەنەوە كە  بە پيادە ھاتوچۆ نەکەن و لە ماڵەكانيان بمێننەوه".

 

ئەوەش دوای ئەوە دێت لە هەرێمی كوردستان زەنگی مەترسیدار لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لێدراوە و ژمارەی توشبووان لە هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە ٨٥ كەس كە دوو كەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٢ كەسیش چاكبونەتەوە. 

 



AM:09:52:24/03/2020