سەر لەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٠ سێ موشەک ئاراستەى ناوچەى سەوزى بەغدا دەکرێت و لەنزیک باڵێۆزخانەى ئەمەریکا لەو ناوچەیە کەوتە خوارە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، بەیانی ئەمڕۆ سێ گوله راجیمه ئاراستهی ناوچهی سهوزی بەغداد لە نزیک باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کەوتنە خوارەوە.
تائێستا هیچ زانیاریەک لەبارەى زیانەکان ئاشکرانەکراوە، بەڵام لەگەڵ کەوتنەخوارەوەى موشەکەکان باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێداوە.