کەشناسی: باران بارین دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

 

بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاسمانی هەرێمی كوردستان هەور و باراناوی دەبێت و لە كاتی ئێوارەدا باران بارین زیاتر دەبێت، هەروەها، سبەینێ هەینی ئاسمانی هەرێمی كوردستان بارانی بەهێز و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت.



AM:11:00:26/03/2020