وێنە.. هەرگیز کۆمسای بەو شێوەیە نەبینیووە

گۆرانی بێژی ناسراوی رۆژهەڵاتی کوردستان، کۆمسای لەسەردەمی کۆرۆنا و کەرەنتینەی نێو ماڵدا سێ وێنەی جیاوازی بڵاوکرۆدۆتەوە و پۆستێکیش لەگەڵیدا نووسیووە.

 
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام کۆمسای لەگەڵ بڵاوکردنەوەی سێ وێنەی خۆی بە دەمامکەوە، نووسیوویەتی" رەنگە ماسکیش وەکوو کراوات ببێ بە بەشێک لە جل و بەرگمان، ڕەنگە مروڤایەتی‌ بگاتە قۆناغێکی تر، تەندروستی و یەکتر خۆشویستن لە پارە گرینگتر ئەبێ ، ھیوادارم نزامی سەرمایە داری جیھان بەرەو کوتایی بڕوا".

 
کۆمسای دیارە خۆی کەرەنتینە کردووەو بۆ ئەو وێنە گرتنە هاتۆتە دەرەوەو دەڵێت "تەنیا ١٠ دەقە لە بەر دەرگا بووم".


خانمە هونەرمەند کۆمسای لە ساڵی ١٩٩٣ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە و دوای بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی (خۆشترین دەنگ) ناوبانگی پەیداکرد، ئێستاش لە وڵاتی ئەرمینیا ژیان بەسەر دەبات.

 


AM:09:27:27/03/2020