وەزیری رۆشنبیری: کتێبخانەکان دەکرێنەوە

وەزیری رۆشنبیری حکومەتی هەرێم بڕیاری دەرکرد کە کتێبخانەکان بەڕووی خواستنی کتێب بۆ هاولآتیان دەکرێنەوە.

 

حەمەی حەمە سەعید وەزیری رۆشنبیری هەرێم رایگەیاند " کتێبخانەکانی هەرێم دەرگاکانیان بەڕووی هاوڵاتیاندا دەکرێنەوەو هاوڵاتیان دەتوانن کتێب لە کتێبخانەکانیان بخوازن و لە ماڵەوە بیخوێننەوە.

 

وەزیری رۆشنبیری ئاماژی بۆ ئەوەش کرد کە کۆبوونەوە لەگەڵ کتێبخانەکان دەکرێت بۆ رێکخستنی کاری کارمەندەکانی کتێبخانەکانی هەرێم.

 

هەموو هەنگاوەکان لەبەر رۆشنایی بڕیارو رێنوماییەکانی وەزارەتی تەندروستیدا بەڕێوە دەچێت.

 

دەقی راگەیاندنی وەزارەتی رۆشنبیری..

وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان: سوپاسی ڕاگەیاندن و هونەرمەندان و تیمەکانی ناوخۆو تەندروستی کرد.


ئەمڕۆ ۲۰۲۰/۳/۲۸ بەڕێز حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان، لە چوارچێوەی بەرنامەو ڕێنمای وڕێکارە تەندروستییەکان ولەئاستێکی سنوردار لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی کۆبوویەوە.


لەکۆبوونەوەکەدا ئەرک و کارو چالاکیەکانی وەزارەت و بەرێوەبەراییەتیەکان بۆ پشتیوانی و ھاوکاری لیژنەی بالاو تیمەکانی بەرەنگار بونەوەی پەتای کۆرۆنا, لەھەموو شارو شارۆچکەکانی پارێزگای سلێمانیدا ھەلسەنگاندنی بۆ کرا.


وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان هاوکات ئەندامی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا، سوپاسی ھەردوو وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ و تیمەکان و پارێزگارەکان قائیمقام و بەڕێوەبەرەکانی تەندروستی کرد .


ھەر لەو چوارچێوەدا سوپاسی سەرجەم کاناڵەکانی ڕاگەیاندن و گشت راگەیاندکاران و ھونەرمەندانی ھەرێمی کوردستانیکرد، کەخۆبەخشانەو خۆنەویستانە ھاوکار بوون.


دواتر بۆ زیاتر ھەماھەنگی و کاری ھاوبەش لەوچوارچێوەدا لەگەل بەرێز ھەڤال ئەبوبەکر پارێزگاری سلیمانیدا کۆبوونەوە و گفتوگۆ لەبارەی بەرنامەو ڕێکارەکان کرایەوە...



PM:02:42:28/03/2020