له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ره‌نجامی نوێی له‌باره‌ی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشانکران کە دوو پیاوی تەمەن (١٩) و (٢١) ساڵان لە شاری دهۆک و ئاکرێ و ئافرەتێکی تەمەن (٧٠) ساڵ لە قەزای دەربەندیخانە، هەموویان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون".
ئەوە لەکاتێکدایە تا ئێستا لە هەرێم ١٢٤ حاڵەتی کۆرۆنا تۆمارکراوە و لەو ژمارەیە ٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٣ کەسیش چاکبونەتەوە.