لەهەرێمی كوردستان شەش حاڵەتی نوێی توشبوون بەكۆرۆنا تۆماركرا

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا (٦) تووشبووی نوێ به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمارکرا.

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

راگەیه‌ندراوی وەزارەتی تەندروستی

ژمارە (31)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ کەڕەنتین کردن و دۆزینەوە و پشکنینی هەڵگرانی ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش:

1- کەرەنتین

ژمارەی هاووڵاتیان لە کەرەنتینەکان (5315) هاووڵاتی بوون لە (35) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1248) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (299) لە هەولێر، (238) لە سلێمانی، (626) لە دهۆك، (30) لە هەڵەبجە، (35) لە ڕاپەرین، (20) لە کۆیە وە (4076) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە 24 کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (42) هاووڵاتی.

2- پشكنین

لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو (544) پشکنین کراوە، (396) هەولێر، (92) سلێمانی، (56) دهۆك.

دەرەنجام (6) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-

* پارێزگای هەولێر (3) پۆزەتیڤ، کە پیاون تەمەنیان (34)، (35)، (54) ساڵ دوویان هاووڵاتی بیانین لە کەرەنتن بوون، یەکیان لە ووڵاتی بەریتانیا گەڕاوه‌تەوە و دانیشتوونی ناحیەی خەلیفانە.

* پارێزگای سلێمانی (1) پۆزەتیڤ، کە ئافرەتێکە تەمەن (70) ساڵ دانیشتووی قەزای دەربەندیخانە.

* پارێزگای دهۆك (2) پۆزەتیڤ، کە پیاون تەمەنیان (19)، (21) ساڵ کە بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون کە دانیشتووی شاری دهۆك و قەزای ئامێدین.

3- ئاماری گشتی

کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (١٢٨) تووشبوو،  لەنێویاندا (2) مردن هەیە و (55) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ تیمەکانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان و پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

29ی ئازاری 2020

 


PM:04:49:29/03/2020