وەزیری تەندروست داوا دەکات رێکارەکان توندتۆڵتر بکرێت

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم لەبەر ڕۆشنایی هەڵسەنگاندنیان بۆ دۆخەکە داوا دەکات رێکارەکان توندتۆڵ بکرێت.

 
لەراگەیاندنێک د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم دەڵێت "هەموو هەڵسەنگاندنەکان وا دەخوازێت ڕێککارەکان توندوتۆڵ و زیاتر بکرێت بۆ نەهێشتنی تەشەنەکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19".


هەروەها وەیزیر تەندروستی دەشڵێت "سوپاس بۆ هەموو لایەنە پەیوەندارەکان، تکایە با تەندروستی هاوڵاتیان لەپێش هەر کارێکی تر بێت، بە پابەندبوونمان بە مانەوە لە ماڵ و دوورکەوتنەوە لە بەرککەوتنی یەکتر کوردستانی خۆشەویست لە کارەسات دەپارێزین".

 
ئەو لێدوانە بەپەلەیەی ئەمشەوی وەزیری تەندروستی هەرێم لە کاتێکدایە ژمارەی ئەو تووشبوانەی وەزارەتی ناوبراو دەستی پێدەگات لەسلێمانی نەبێت تا ڕادەیەک باش و وەستاوە، لە شوێنەکانی تری وەک هەولێر و دهۆک و کەرکوک و ناوچەکانی عێراق و تورکیاو ئێرانی دراوسێ لە هەڵکشاندان.

 

 


PM:10:43:29/03/2020