وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ھەشت تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای لە شاری ھەولێر راگەیاند.
بەیانی ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند" له بهردهوامی پشكنینهكان و گهڕان بهدوای گومانلێكراوان، ھهشت تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری ھهولێر دهستنیشانكران، بهم شێوهیه:
وەزارەتەكە لەبارەی ناسنامەی توشبووەكانەوە دەڵێت" پێنج لە تووشبووان كە پیاو و ئافرەت و سێ منداڵن هەموویان كەسوكار و بەركەوتووی تووشبووەكەی دوێنێی ناحیەی خەلیفانە. سێ لە تووشبووان پیاون كە دانیشتووی شاری دهۆكن تا ئێستا لەشاری هەولێر لە كەڕەنتین دانە و لەوڵاتی فەرەنسا گەڕاونەتەوە".
تاكو ئێستا لە هەرێمی كوردستان ١٥٠ كەس توشبووی ڤایرۆسەكەن و لە نێویاندا 2 كەس دوای توشبونیان بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە و ٥٦ کەسیش چاك بونەتەوە.