" ٥٠٠ جێگە خۆراك و پاكێجی پاكەرەوە گەیشتە سەیدسادق "

بەختیار ئەحمەد،  بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت (CDO ) لە لێدوانێکیدا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند" ئەمرۆ دووشەممە سەرەرای کەشوهەوای باراناوی بەڵام  توانیان (١٣٧٨) پاکێج خۆراک و (١٣٧٨) پاکێچ کەرەستەی پاککەرەوە لە هاوکارییەکانی کاک فاروقی مەلا مستەفا دابەش بکەن".

 

وتیشی" ٥٠٠ پاکێج لە قەزای سەید سادق بە هاوکاری قایمقامیەت دابەشکرا، (٢٢٠) پاكێج و جێگەی خواردن لە خورماڵ دابەشكرا بە هاوکاری ناحیە".

 

بەختیار ئەحمەد ڕاشیگەیاند" (١٦٦) پاکێج گەیەندرایە کۆمەڵەی کورتە باڵاکان و یەکێتی نابینایان و یەکێتی کەمئەندامان لە سلێمانی".

 

هاوکات دەشڵێت" (١٥٠) پاکێج گەیەندرایە (سەنتەری پەروەردەی تایبەت) لە سلێمانی".

 

ئاماژەی بەوەشکرد" (٣٠) پاکێج گەیەندرایە خۆبەخشێکی سلێمانی بەمەبەستی دابەشکردنی، هەروەها (٨٠٠) پاکێجی خۆراک و (٨٠٠) پاکێجی مەوادی پاککەرەوە رۆژی پێنجشەممە لە ناحیەی عەربەت دابەشكرا". 



PM:09:35:30/03/2020