حەمە تۆفیق دەست بەكاردەكاتەوە

‌حەمە تۆفیق دەرکەوتەوە - سبەی
حەمە تۆفیق رەحیم بەرپرسی ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسییەكان، پاش شەش مانگ دووركەوتنەوەی لەگۆڕان، گەڕایەوە بۆ سەركارەكەی.
حەمە تۆفیق  رەحیم بەرپرسی ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسیەكانی بزووتنەوەی گۆڕان پاش ئەوەی بەهۆی كێشەیەكەوە لەگەڵ رێكخەری بزووتنەوەی گۆڕان نەوشیروان مستەفا نزیكەی شەش مانگە لەكارەكەی دووركەوتەوە، دوێنێ‌ 4-5 لەناكاو لەكاتی سەردانی وەفدێكی باڵوێزخانەی ئەمەریكا بۆ لای بزووتنەوەی گۆران حەمە تۆفیق لەوێنەكاندا بەتەنیشت نەوشیروان مستەفاوە دەركەوتەوە.
بەپێی هەندێك زانیاری حەمە تۆفیق ڕەحیم ئەندامی مەكتەبی سیاسی پێشووی یەكێتی، كێشەكەی لەگەڵ رێكخەری گشتی دەگەڕایەوە بۆ ئەو لێدوانانەی كە پێشتر لەمیدیاكاندا بڵاویكردبوەوە‌و بووبە مایەی نیگەرانی نەوشیران مستەفا.
پاش دروستبوونی ئەو كێشانە محەمەد تۆفیق رەحیم چووە دەرەوەی وڵات، ماوەی چەند مانگێكە گەڕاوەتەوە‌و دوینێ‌ 4-5 سەرلەنوێ‌ لەپەنا نەوشیروان مستەفاوە دەركەتەوە.  
دوێنێ‌ وه‌فدێکی‌ وەزارەتی‌ دەرەوەی‌ ئەمەریکا سەردانی‌ مەکۆی‌ سەرەکی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕانیان لە سلێمانی کرد و لەگەڵ نەوشیروان مستەفا رێکخەری‌ گشتی‌ و ژمارەیەک لە هەڵسوڕاوانی‌ بزوتنەوەکە کۆبونەوە.



AM:09:49:05/05/2014