لە راگەیاندنێکدا هاتوچۆی سۆران هاوڵاتیانی ناحیەی خەلیفان ئاگادار دەکاتەوە کە لەماڵەوە بمێننەوە.
لەو راگەیاندنەدا کە بەناونیشانی "بانگەوازێک بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویستی خەلیفان"ە هاتووە " هاونیشتمانیانم لە شارۆچکەی خەلیفان و دەوروبەری، داوایەکی کوردانە و نیشتمانپەروەرانە بۆ ئێوەی خۆشەویست کەوا لە ماڵەوە بمێننەوە و پابەندی ڕێنمایەکان بن، ئێوەی خۆشەویست کەس و کاری ئێمەن بەلەدەستدانی هەر تاکێک لە ئێوەی خۆشەویست وەک لە دەست دانی پارچەیەک لە نیشتمان وایە".
هاتوچۆی سۆران داوا دەکات " تکایەکی کوردانە خۆتان و ماڵ و منداڵتان بپارێزن، بۆ ئەوەی هەموو لایەک سەلامەت بن ئاواتمان سەلامەتی ئێوەیە، پابەند بن با هەموومان بەیەکەوە لە کۆتاییدا سوپاسی خودای گەورە بکەین و ئاهەنگی سەرکەوتن بگێرین".
هەموو ناحیەی خەلیفان بەهۆی دەستینشانکردنی چەند حاڵەتێکی کۆرۆناوە ئەو ناوچەیە کەرەنتینە کراوە.