ناوی ئەو كاندیدانە بخوێنەرەوە لەهەڵبژاردنەكانی پەرلەمان‌و پارێزگاكان سەركەوتوون

بەشێك لەو كاندیدانەی دەنگی پێویستیان بەدەستهێناوە بۆ پەرلەمانی عێراق‌و ئەنجومەنی پارێزگاکان لەهەرێمی کوردستان‌و کەرکوک، ناویان ئاشكرا دەبێت.

ماڵپەڕی هاوڵاتی ناوی ئەو كاندیدانە بەم جۆرە بڵاودەكاتەوە:


پارتی

بەرپرسی هەڵبژاردن لەلقی هەولێری پارتی ئاشکرایکرد بەپێی دەرەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن بەبێ دەنگدانی تایبەت، ئەو کاندیدانەی دەنگی پێویستیان بۆ پەرلەمانی عێراق بەدەستهێناوە بریتین لەئەردەڵان نورەدین، عەرەفات کەرەم، تارق گەردی، خۆشەوی خەلیل‌و سیروان عەبدوڵا.

کاروان جەلال وتی "کورسی زیاتر بەدەستدەهێنین بەڵام ناتوانم ناوی کاندیدی دیکە بڵێم چونکە هێشتا یەکلانەبۆتەوە”.

بەوتەی ناوبراو بۆ ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئەم کاندیدانە دەرچون؛ نەوزاد هادی، جەلال پەرێشان، عەلی رەشید، یاسین سەلیم، فەرامەرز ئەکرەم، ژیان ئاغا‌و ئاڵا ئەسکەندەر.

لە پارێزگای سلێمانی بۆ پەرلەمانی عێراق عەبدولوەهاب عەلی زۆرترین دەنگی پارتی بەدەستهێناوە‌و بەدوای ئەودا ئەشواق جاف‌و ئەگەری کورسی سێیەمیش لەنێوان شەماڵ قادر یان کەیوان ئازاددایە.
بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کاندیدەکانی پارتی هەریەک لەزیاد کاکە ڕەزا، کوردستان حەسەن، چنور حەسەن دەنگی پێویستیان بەدەستهێناوە.

هەروەها بۆ ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک فەرهاد ئەتروشی‌و فەهیم عەبدوڵا دەنگی زۆرینەیان هێناوە لەگەڵ خەسرەو گۆڕان بۆ پەرلەمان.
پارتی لەکەرکوک یەک کورسی بەدەستدەهێنێت‌و لەنێوان سەرۆکی لیستەکە (عیزەددین حوسێن عەلی محەممەد)‌و شاخەوان عەبدوڵا یەکلادەبێتەوە.


یەکێتی

بەپێی زانیاری سەرچاوەکانی یەکێتی، هەریەک لەئارێز عەبدوڵا، نەوزاد رەسوڵ‌و سۆزان بەکر دەنگی پێویستان بۆ پەرلەمانی عێراق لەهەولێر هێناوە‌و ئەگەری کورسی چوارەم لەنێوان تارا ئەسعەدی‌و تاریق جەوهەردایە.

بۆ ئەنجومەنی پارێزگای هەولێریش هەریەک لەڕێباز بیرکوتی، رەوای شێخ جەعفەر، هیوا جەوهەر‌و نافیس ناوپردانی دەرچون.
هاوڵاتی چەندجارێک هەوڵیدا کاندیدە دەرچوەکانی یەکێتی لەسلێمانی دەستنەکەوت.

لەپارێزگای کەرکوک، نەجمەدین کەریم زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە‌و هەریەک لەئاڵا تاڵەبانی، حەمەسور دوشیوانی، ئەمیر خواکەڕەم، دلێر عەبدوڵا لەگەڵ هەریەکە لەفریال عەبدوڵا کورسیەکانی تری ئەو حزبە بۆ پەرلەمانی عێراق پڕدەکەنەوە.


گۆڕان

کاوە محەمەد دەنگی پێویستی بەدەستهێناوە بۆ پەرلەمانی عێراق لەهەولێر‌و کورسی دوەمیش لەنێوان چۆلی ئەسعەد‌و سروە عەبدولواحید یەکلادەبێتەوە، ئەوەش بەپێی سەرچاوەیەک لەژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەکە.

لەئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، هەریەک لەعەبدولڕەحمان موهەندیس، هێڤی هەیاف دەنگی پێویستیان هێناوە‌و کورسی سێیەم‌و چوارەمیش لەنێوان ئومێد عەبدوڵا، دلێر حسێن‌و شڤان کاکەڕەش-دایە.

کاندیدە دەرچوەکانی گۆڕان بۆ پەرلەمانی عێراق لەسلێمانی، هەریەک لەئارام شێخ محەمەد، دەرباز محەمەد، مەسعود حەیدەر، مەحمود رەزا، موحسین ئەدیب‌و هۆشیار عەبدوڵا، کورسی حەوتەمیش لەنێوان دوو کاندیدی ژندا یەکلادەبێتەوە.

بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەکر زۆرترین دەنگی هێناوە، ئەوانەی لەدەرچونەوە نزیکن هەریەک لەد.غالب، ئەنوەری شەهید تاهیر، محەمەد حاجی تۆفیق، ئیسماعیل پێنجوێنی، د.رێبوار‌و حەمەی شێخ-ە.

لەدهۆکیش تەنیا ئەگەری هەیە سەرۆکی لیستەکە بۆ ئەنجومەنی پارێزگا دەربچێت.


یەکگرتوو

سەرچاوەیەک لەیەکگرتو رایگەیاند کە لەهەولێر ئەگەر کورسی قەرەبویان پێبدرێت ئەوا بۆ مەلا ئیدریس دەبێت، تەنیا چاوەڕێدەکەن عەلی گردەسۆری-ش بچێتە ئەنجومەنی پارێزگاوە.

لەسلێمانی موسەنا ئەمین زۆرترین دەنگی حزبەکەی بۆ پەرلەمانی عێراق بردوە‌و کورسی دوەمیش لەنێوان عادل نوری‌و کوردستان سێوەکانی-دایە.

بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش هەریەک لەمامۆستا مەهدی، بێستون ژاڵەیی‌و ئەندازیار خەدیجە دەنگی دەرچونیان هێناوە، کورسی چوارەمیش کێبڕکێکە لەنێوان یەحیا نەوزەر جاف‌و عوسمان کاروانی.
جەمال کۆچەر زۆرینەی دەنگەکانی یەکگرتوی لەدهۆک بۆ پەرلەمانی عێراق بەدەستهێناوە‌و کورسی دوەمیان لەنێوان مەلا بەهائەدین‌و نەجیب باڵەتەیی یەکلادەبێتەوە.


کۆمەڵ

کۆمەڵی ئیسلامی بۆ پەرلەمانی عێراق لەهەولێر زۆرینەی دەنگەکانی رۆیشتوە بۆ سەلیم شوشکەیی‌و کێبڕکێی کورسی دووەمیش لەنێوان زانا ڕۆستایی‌و بەهرە جەمال-دایە، بۆ ئەنجومەنی پارێزگاش هەریەک لەموحسین حەوێز‌و عەباس محەمەد دەرچون.

لەپارێزگای سلێمانی ئەحمەدی حاجی ڕەشید کورسیەکی مسۆگەر کردوە‌و لەئەگەری کورسی دوەمدا شوکریە ساڵح دەڕوات، بۆ ئەنجومەنی پارێزگا تەنیا فەیسەڵ ئیبراهیم سەرۆکی لیست یەکلابۆتەوە.




PM:04:54:05/05/2014