ئه‌مینداری پێش‌ویی یه‌کگرتووی ئیسلامی سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئێستا له‌کۆبونه‌وه‌دایه له‌گه‌ڵ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی،ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه پاش کۆبونه‌وه‌که‌ی ئه‌م به‌یانیه‌ی دێت له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا رێخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌یه‌کگرتووی ئیسلامییه‌وه به‌سپی میدیایی راگه‌یاند که مه‌به‌ست له‌م هه‌وڵه دیبلۆماسیه‌ی سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین، نزیکردنه‌وه‌و به‌یه‌کگه‌یاندنی یه‌کێتی‌و گۆڕانه تابتوانن له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا‌و دواتریش له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم له‌په‌رله‌مان‌و حکومه‌ت پێکه‌وه کاربکه‌ن.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی میدیا نه‌یشارده‌وه که‌سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین بۆچونی وایه یه‌کێتی‌و گۆڕان پێکه‌وه کاربکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی هێز له‌کوردستاندا له‌نێوان ناوچه‌کانی سلێمانی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر‌و دهۆکدا تێکنه‌چێت.