لەدەنگدانی تایبەت لەدهۆك: پارتی‌و یەكێتی لەپێشەوەن

‌دەنگدانی تایبەت لە دهۆک پارتی لەپێشەوەیە
لەجیاكردنەوەی دەنگدانی تایبەت لەدهۆك كە ئەمرۆ دەستپێكرا، ئەنجامە بەراییەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە پارتی یەكەمەو بەرێژەیەكی زۆر لەپێش لایەنەكانی ترەوەیە‌و دوای ئەو یەكێتی دێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لەنوێنەرانی قەوارە سیاسییەكانەوە بەسپی میدیا گەیشتووە، لەدەنگدانی تایبەت لە دهۆك كە ئەمرۆ 6-5 دەست بەجیاكردنەوەی دەنگەكان كرا، بەرێژەیەكی زۆر پارتی توانیویەتی دەنگ بهێنێت‌و دوای بەجیاوازییەكی زۆر یەكێتی بەپلە دوو دێت.
بەپێی زانیارییەكانی سپی میدیا، سێهەم هێز تا ئێستا یەكگرتووی ئیسلامییە، پاشان دوای ئەوان بزووتنەوەی گۆڕان دێت. 



PM:01:14:06/05/2014